الأحد، 1 يوليو 2012


خوێندنەوەیەک بۆکتێبی
                         (دین ودونیا)ی                                         (د.مەریوان وریاقانع)
                          
                          

                              سازاندنی
سەرەتانوسەرلەپێشەکی کتێبەکەیداپێناسەی دین دەکات بەوەی دین


 دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی وفەرهەنگی وڕەمزیەپەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی بەمەسەلەی شوناس وبەشوێن وجێی ئینسانەوەهەیەلەناوبوون ولەناودونیاولەناوژیاندانوسەروای دەبینێت ئینسان هەمیشە پێیەکی لەناودیندابووە.لەدیدی نوسەرەوەهەندێجار ئەم دینەبوەبەمایەی ئارامی وئاسایش بۆکۆمەڵگە هەندێ جاریش بۆتە هۆی شەڕوئاژاوەودوبەرەکی بۆکۆمەڵگە بۆیەنوسەرپێی وایەهیچ کۆمەڵگایەک نیە بەیەکێک لەماناکانی دین دینی تێدانەبێت مێژووی ئینسانیش مێژوویەکەپڕەلەدین وهەم پڕەلەبێ دینی بۆیەنوسەرئەمڕۆتەحەدایەکی گەورەدەبێنێت لەنێوان ئەم دووڕەهەندەی مێژووی مرۆڤایەتی ئەم تەحەدادینیەش لەوەدادەدەبینێتەوەکەهێزک لەم هێزانەخۆی بسەپێنێت بەسەرئەوی دیدا تەحەدای نێوان قبوڵ نەکردنی جیاوازی وفرەدەنگیەنوسەرپێی وایەئەمەش تەحەدایەکی گەردونیە وکۆمەڵگەی کوردیشی گرتۆتەوە بەبۆچونی نوسەرقبوڵ نەکردنی جیاوازی سەپاندنی حەقیقەتەکان بەسەریەکترداکۆمەڵگە روبەروی مەترسیەکی گەوورەی دیکتاتۆریانەدەکاتەوە.پاشان نوسسەرباس لەپەیوەندی نێوان دین وئەخلاق دەکات ئەخلاقی دینی بەبەرتەسککردنەوەی ئازادیەکان ناودەبات هەوڵ دەدات ئینسان بچوک بکاتەوە لەپەیرەوکردنی هەندێ فرمانی دەرەکی پاشان باس لەتێروانینی ئەخلاقی دینی دەکات بۆسیاسەت بەمەترسی ناودەبات چونکەوای دەبینێت ئەگەردەسەڵاتدارێک دادپەروەرو دڵسۆزوڕاستگۆومرۆڤدۆست بێت بەڵام چونکەنوێژناکات وحەج ناکات وزەکات نادات ئەوائەخلاقی نیە واتە ئیسلام بوون دەخەنە پێش ئێنسان بوون .دواترباس لەپەیوەندی نێوان دین وعەلمانیەت دەکات سنورداربونی دەسەڵاتە دینیەکان بەمانای نەفیکردنی دین نابینێت ئەو تێزەی عەلمانیەت بەهەڵەناودەبات کەباس لەبێ ڕۆڵی دین دەکات لەژیانی سیاسی وکۆمەڵایەتی خەڵکیداهەروەهاهەبوونی عەلمانیەت بەواتای هەبوونی دیموکراسیەت نابینێت دەشێت سیستمی عەلمانیەت دیکتاتۆریەت دروستبکات هەرواهامەرجی سەرەکیش بۆئەوەی هێزەدینیەکان ببن بەهێزی دیموکراسی لەوەدادەبینێت هێزەدینیەکان وازلەوفکرەیە بهێنن کەحەقیقەتەکانی خۆیان بەتەنیاحەقیقەت بزانن بەسەرتەواوی کۆمەڵگەدابیسەپێنن،نوسەرلەمەترسیەکی گەورە ئاگادارمان دەکاتەوە ئەویش مەترسی دروستکردنی حەقیقەت و سەپاندنێتی بەسەرکۆمەڵگەداکەچەندین شەڕی گەورەبەهەهۆی قبوڵ نەکردنی حە‌قیقەتەکانی کۆمەڵگەبوون لەگەڵ یەکترداکەهەریەکەو خۆی بەتاکەحەقیقیەتی کۆمەڵگەدەزانێ ودانیان بەڕێژەیی بوونی خۆیان نەدەنالەکۆتایی پێشەکیەکەیدانوسەرباس لەئازادی ڕادەربڕین ودین دەکات باوەری وایەئازادیەکانی باوەڕووژدان نابێت بەهیچ دەقێکی دینی نادینی سنورداربکرێت نوسەروایدەبینێت بەشی هەرەزۆری ئازادیەکانی هاوچەرخ لەئەنجامی ململانێ بووەلەگەڵ پیاوەئاینیەکانداکەواتە لیرەدانوسەردین بەنەمان وسنوردارکردنی ئازادی بیروڕادەبینێت،بۆیەباس لەگرنگی ڕیفۆرمی دینی دەکات لەوڵاتی ئێمەدابروای وایە ئەگەرڕیفۆرمی دینی بکرێت ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لەفراوانکردنی پانتایی ئازادی ڕادەربڕین لەکۆمەڵگای ئێمەداهەرواها نوسەربێلایەنی خۆی نیشاندەدات لەبەرامبەر تەفسیرەکانی دیندانایەوێت لایانگیری هیچ تەفسیرێکی دینی بکات بەڵکوهەمیشەلەگەڵ ئەوتەفسیرانەدایە کەتوانای پێکەوەژیان وئازادی ڕادەربڕین فراوانتردەکەن.
 لەباسی یەکەمدانوسەرباس لەسیستمی دیموکراسی حکومرانی دەکات سیستمی دیموکراسیش دابەش دەکات بەسەردومۆدێلداکەئەویش مۆدێلی( دیموکراسی زۆرینە)(دیموکراسی ڕێکەوتن)ە لەدیموکراسیەتی زۆرینە نوسەر باس لەکۆمڵێ خاڵ دەکات کەپێوێستە هەبن بۆسەرکەوتنی ئەم مۆدێلە کەئەویش خۆی لەیەکبونی حزبەکان لەروی بنەمای کارکردن ونەبونی جیاواتزی ئەتنی ونەتەوایەتی ودینی لەوڵاتدا کەپێویستە لەوڵاتێکدا هەبن بۆسەرکەوتنی ئەم مۆدێلە نوسەرلێرەدا(بەریتانیا)بەنمونەدەهێنێتەوە بەڵام لەمۆدێلی دووەمدا کە(دیموکراسی ڕێکەوتن)ە دەسەڵات نادرێت بەیەکلایەن کەبراوە ی هەڵبژاردنەکانە بەڵکو ئەولایەنانەش بەژداردەبن کەکەمینەیەکی دەنگەکانیان بەدەست هێناوە بۆیەنوسەرباس لەگرنگی ئەم مۆدیلە لەحکومڕانی دەکات لەو وڵاتانەی کەحزبەکانیان حزبی ئەتنی و نەتەویی وپێکهاتەیەکی تایبەتن یان دانیشتوانەکەی دابەش بون بەسەرنەتەوەی جیاو گروپی ئەتنی و دینی و مەزهەبی جیاوازئاماژەبەوەدەکات بەهۆی بەهۆی پەیرەوکردنی ئەم مۆدێلە هیچ لایەنێکیان ناتوانن خۆیان بسەپێنن بەسەرلایەنێکی تردابەڵکو هەمویان بەژداردەبن لەبریاردانداهەروەهانوسەرلەومەترسیەش ئاگادارمان دەکاتەوە کەلەپەیڕەوکردنی دەیموکراسیەتی زۆرینەسەردەکێشێت بۆدیکتاتۆریەتی زۆرینە لەووڵاتانەداکەکێشەوئاژاوەی سیاسی وکۆمەڵایەتی گەورە دەنێتەوە بۆئەمەش نوسەرشەری نێوان کاسۆلیکەکان وپرۆتستانەکانی ئێرلاندا بەنمونەدەهێنێتەوە پاشان نوسەوباسەکەی دەبەستێتەوە بەعێراق ئاماژەبەوەدەکات کەهەنگاوی یەکەمی دیموکراسیەتی عێراق تەنهابەوەدەستپێناکات کەبیری تونڕەوی عەرەبی نەمێنێت بەڵکوبەوەدەست پێدەکات کەشارازادینیەکان پیاوانی دین وازلەدەرکردنی فتوا بهێنن تێکەڵ بەکاری سیاسی نەکەن بەناوی خوداو(پێغەمبەرد.خ)ەوە قسەنەکەن .پاشان نوسەر ئاماژەبەوەدەکات کەتا دەپازدەساڵی داهاتووهێزەدینیەکان ڕۆڵیان دەبێت لەدیاریکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان چ شیعی بن یان سونی.هەروەهالەناوچەکوردنشینەکانیشدانوسەردەڵێت بەهۆی بونی گەندەڵی ئیداری وناعەدالەتی لەدابەشکردنی سامانی وڵات ئەگەرێکی بەهێزەبۆباڵادەست بوونی هێزەئیسلامیەکان هەڵبەت ترسی نوسەر لەباڵاددەست بوونی هێزەئیسلامیەکان لەوەوەسەرچاوەدەگرێت کەزۆربەی هێزەئیسلامیەکان کەلەم ناوچەیەدادەسەڵاتیان گرتۆتەدەست سەرەتاهەرەشەبونەبۆسەربناماکانی مۆدێرنە شۆڕشی( ئێرانی وسودانی)ش بەنمونەدەهێنێتەوە لەگەڵ ئەوەشدادیموکراتیبونی هێزەئیسلامیەکان بەئەگەرێکی ماحاڵ نازانێت بۆئەمەش نمونەی تورکیادەهێنێتەوە.
پاشان نوسەرباس لەپەیوەندی نێوان ئیسلام وڕۆژئاوادەکات ئاماژەبەو وێنەخراپ وگشتگیرەدەکات کەبۆیەکتریان دروستکردووە  وەک ئەوەی ڕۆژئاواکۆمەڵگەی ئیسلامی بەبەرهەمهێنەری تێرۆروفاشیەت وڕێزنەگرتنی ئافرەت تۆمەتباردەکات ئاواش ئیسلام ڕۆژئاوابەبەرهەمهێنەری بێ ئەخلاقی ونەمانی موقەدەس تۆمەتباردەکات بۆیەنوسەرئەوراستیەئاشکرادەکات نەئیسلام ئەوەیەکەڕۆژئاواوێنەی بۆدەکات و نەڕۆژئاواش ئەوەیە کەئیسلام وێنەی بۆدەکێشێت.پاشان نوسەردێتە سەرباسی سانسۆری دینی دەڵێت لەشانۆی هەمووسانسۆرێکداموقەدەسێک هەیەلەپشت هەمووموقەدەسێکەوەگروپێکی کۆمەڵایەتی هەیەکەبەناوی موقەدەسەوە بەرگری لەدەسەڵاتی سیاسی وکلتوری و رەمزی خۆی دەکات ،پاشان مەترسی سانسۆری دینی لەکوردستان دەخاتە رووبەمەترسیترین سانسۆری ناودەبات لەکوردستاندا ،دواترنوسەرباس لەموقەدەسی دینی دەکات بەمەترسی بۆسەریەکریزی کۆمەڵگای ناودەبات چونکەنوسەرپێی وایە کۆمەڵگا تەنیاموقەدەسێکی نیە ناتوانین تەنیاموقەدەسێک بەسەرکۆی کۆمەڵگەدابسەپێنین،دواترنوسەردێتەسەرترسی ئیسلامیەکان لەعەلمانیەت هەروەهامەترسی عەلمانیەت لەئیسلامیەکان وئەووێنانەی بۆیەکتری دروستدەکەنە نوسەرلێرەدادەیەوێت بڵێت نەعەلمانیەت ئەوەیەکە ئیسلامیەکان لێی تێگەیشتون نەئیسلامیش یەوەیە کەعەلمانیەکان لێی تێگەیشتون.چونکەعەلمانیەت واتەبەلاوەنانی دین نیە لەژیانی سیاسی وکۆمەڵایەتی کورتکردنەوەی بۆپەیوەندی رۆحی ئینسانەکان،بەڵکودین هەمیشەڕۆڵی خۆی بینیوە لەژیانی سیاسی وکۆمەڵایەتی،تەنیا ئەوەترسی کۆمەڵێ لەگروپە ئیسلامیەکانەکەبەناوی دینەوەدەیانەوێت بەرژەوەندیەکانی خۆین بپارێزن.پاشان نوسەرباسلەوەدەکات کەچۆن ئیسلام کراوەبەئایدۆلۆژیایەکی سیاسی دەڵێت لەهیچ دەقێکی قورئان فەرمودەکانی پێغەمبەر(د.خ)باسی ئیسلام نەکراوە وەک ئایدۆلۆژیا،کردنی ئیسلام بەئایدۆلۆژیایەکی سیاسی دەگەرێنیتەوە بۆدامەزرێنەری( ئیخوان مسلمین)ی مصری(حسن بنا)ئەویش لەروانگەی تێکەڵی بەئایدۆلۆژیەکانی فاشیزم وسۆسیالیزم ولیبرالیزم.پاشان نوسەرئاماژەبەسەرهەڵدانی پۆست ئیسلامیزم دەکات کەجیاوازە لەئیسلامیزم کەهەمیشەهەوڵی شۆرش وجیهاد دەدات بۆگرتنەدەستی دەسەڵات سەپاندنی ئەحکامەکانی ئیسلام بەسەرتەواوی کۆماڵگەدابەڵام پۆست ئیسلامیزم هەوڵی ئەوەدەدات ئیسلام لەئیسلامێکی شۆرشگێرانەوە بکات بائیسلامێک نەرمونیانترلەئیسلامیزم خۆی نەسەپێنێت بەسەرئەوانی دیکەداوکەس نەتوانێت رەخنەی لێبگرێت ئەگەررەخنەکانیان بەدڵیان نەبو ئەوابەرنەعلەتی پیاوەدینیەکان بکەون بۆئەمەش نمونەی (ئیبن روشد)دەهێنێتەوەکەچۆن لەلایەن خەلیفەی عوسمانیەوەبەلەعنەتکرا.لەبەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا نوسەرباس لەپەیوەندی نێوان دین ودەوڵەت دەکات نوسەرلەوبروایەدایە هەمیشەدین رۆڵی هەبوەلەناوکایەکانی دەوڵەتدابەڵام دەبێت دەستلەکاروباری دەوڵەت وەرنەدات حەرامو حەڵاڵی خۆی بەسەرحەراموحەڵاڵی دەوڵەت نەسەپێنێت بەڵکودین ببێتە بەشێک لەکۆمەڵگەی مەدەنی چاودێریکردنی دەوڵەت جەخت لەوەدەکاتەوەکەنابێت دەوڵەت بخرێتەخزمەتی دینەوە هەروەهاکاری دەوڵەت ئەوەنیە باوەری مرۆڤاکان دیاری بکات واتەدەوڵەت ئەرکی بڵاوکردنەوەی دین نیە هەروەک چۆن ڕێگریش نیەلەبڵاوکردنەوەی .
پاشان نوسەردێتەسەرباسی ئامادەگی دین لەکوردستان بەگوتاری جیاوازەوە لێرەدانوسەرداوادەکات چیتردین بەرهەم نەهێنرێت چونکەدین لەکوردستان لەتەواوی کایەکانی ژیاندا ئامادەیە داوادەکات دینێک هەبێت دوربێت لەخورافیات ومەیلی تۆتالیتاریانە.باس لەوەدەکات کەچۆن دین لەکوردستان بەهۆی موکەبەرەوقیرەقیری پیاوەئاینیەکان لەڕۆحانیەت دابڕێنراوە ئەوترسەئاشکرادەکات کەدینی قیڕەقیڕلەبری عەشق بۆدین توند رەوی وتێرۆربەرهەم دەهێنێت.دواترنوسەرسەردێتەسەرداوای هەندێ لەپیاوانی دین لەکوردستان کەداوای لیژنەیەکی سانسۆریان کردبوبۆئەوبڵاوکراوانەی کەهێڵەسورەکانی دین دەبەزێنن ،نوسەرلەمەترسی لیژنەیەکی لەوشێوەیە ئاگادارمان دەکاتەوە هەوڵ دەدات لەگەڵ بیرکردنەوەی بەعسدا بیگونجێنێت کەبەناوی موقەدەسەوە ڕێگەیان لەبڵاوکراوەکان دەگرت پاشان ئەوراستیەئاشکرادەکات کەئەمڕۆبەهۆی بونی تەکنەلۆژیاوە سانسۆر ماحاڵ بووە ئەوەی لێی ناگەرێیت چاپ بكریت پاش پێنج دەقە لەڕێگەی ئامرازەکانی دیکەی ڕاگەیاندنەوە مرۆڤ دەتوانێت بڵاویان بکاتەوە یان پشانیان بدات لەکۆتایدانوسەربێ هیوایی خۆی لەهەڵسوکەوتکردنی دیموکرسیانەی هێزەئسلامیەکان دەردەبڕێت باس لەوزمانە تۆتالیتاریانە دەکات کەبەناوی ئیسلام وڕەسەنایاتی وکلتوری کوردی بەکاری دەهێنن خۆیان بەتاکە حەقیقەت ودەم ڕاستی دین وکلتوری کوردی دەزانن بۆیەنوسەر ئەم شێوازەی هێزەئیسلامیاکان بەبچوککردنەوەی هێزەئیسلامیەکان ناودەبات نەک گەورەکردنەوەیان .
لەبەشی دووەمی کتێبەکەیدانوسەرباس لەئامادەگی دین ووەزیفەکانی دەکات کەزیادلەشێوازێک ئامادەیە زیادلەوەزیفەیەکی هەیەلەکۆمەڵگای ئێمەداوەک دینی سیاسی،دینی مللی،دینی ڕێکخراو،سەرەتاباس لەرۆڵی سیاسی دین دەکات لەکوردستان مێژووەکەی دەگەڕێنێتەوەبۆسەردەمی (حاجی قادری کۆیی)وکۆمەڵەچەمکێکی گرنگ بەمەسەلەی نەتاوایاتی دەبەخشێت وەک چەمکی فیداکاری وخۆشەویستی نیشتمان هەرلەم ڕوانگەیەوەباس لائامادەگی دین دەکات لەوڵاتەعەلمانیەکان بەراوردێک لەنێوان کۆمەڵگەی کوردی وئەو وڵاتانەدەکات ئەراستیەدەسەلمێنێت کەدین لەوڵاتە عەلمانیەکانیسدا ئامادەیە بەڵام جیاوازی لەگەڵ کۆمەڵگای خۆماندالەوەدایە کەلەووڵاتانەدادین تەنهابڕێک لەڕۆڵەکانی دەبینێت دین ڕەهەندێکە لەڕەهەندەکانی شوناس بەڵام هێزەدینیە ئیسلامیەکانی لای خۆمان دەیانەوێت دین بکەنە هەموو شوناس هەموو ڕۆڵەکانی بددەنێ،لەمێژووی کۆمەڵگە مۆدێرنەکاندادین بەشێکەلەسیاسەت بەڵام لای خۆمان دەیانەوێت دین بکەن بەهەموسیاسەت،هێزەدینیەکانی لای ئێمەبەناوی موقەدەسەوە قسەدەکەن لەوەتێناگەن ئەوان تەنهاهەڵگری بەشێک لەمقەدەسن ئەوانەشی بەحەقیقەتەکانی ئەوان رازی نبێت ئەوافرەی دەدەنەدەرەوەی دین ،هەرچەندە نوسەربونی هێزەئیسلامیەکان یان بونی دەوڵەتێک دینی هەبێ یان بونی دینێک دەوڵەتی هەبێ بەمەترسی نازانێت،بەڵام مەترسی نوسەرلەوەوەدروست دەبێت ئەم هێزەئیسلامیانەدینێک یان حەقێقەتێک بەسەرتەواوی کۆمەڵگەدا بسەپێنن بەناوی دین وکلتوروهەمووئەندامانی نەتەوەوقسەبکەن ترسەکەلەوەوەدەست پێ دەکات ئەم هێزانەڕێژەیی بوونی خۆیان نەبینن بەناوی هەمووحەقیقەتەوە قسەبکەن بۆیەنوسەرپێی وایە هێزەدینیەکانی ئێمە تائێستا کامڵنەبوون.
                          هەژارکەیفەشەریف 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق