الجمعة، 29 يونيو، 2012


دەسەڵات لەدەرخستنی ڕاستیەکان دەترسێت


- لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نوسەرو ڕۆژنامەنوس(لطیف فاتح فرج)قسەلەسەردواین پێشکەوتن و گۆڕانکاریەکانی رۆژنامەوانی کوردی دەکات،هەروەها باس لەوگرفتانەدەکات کەڕوبەڕوی ڕۆژنامەنوسان دەبێتەووە.
- لەئێستادا بارودۆخی رۆژنامەنووسی هەرێم لەچ ئاستێکدا دەبینی؟
- واقعی رۆژنامانوسی لەئێستادا لەهاڵکشان وداشکاندایە،هێشتا لەگرفتێکی گەورەدایە،هێشتانازانین رۆژنامە چەندپێویستە بۆمیللەت.هێشتا رۆژنامەوانی کوردی نەیتوانیوە هەواڵدەرێکی باش بێت.واتە لەگرفتێکداین هێشتا رۆژناماوانی کوردی لەسەر پێی خۆی رانەوەستاوە،لەمکاتەدا‌هێشتا ناسنامەکان دەرنەکەتون لەگەڵ هەمووئەمانەشدا هەنگاوی گەورەی ناوە.
- ئایائەم بارودۆخەی رۆژنامەوانی کوردی لەئەستۆی کێدایە؟
ئەوەپەیوەستە بۆکۆی جومگەکانی کۆمەڵگەوە،چونکەلەکۆمەڵگەی تەندروست رۆژنامەوانی تەندروست،دروست دەبێت،ئەگەرکۆمەلگە تەندروس نەبیت بێگومان هیچ یەکێ لەکایەکانی کۆمەڵگەش بەتەندروست لەدایک نابێت.هەروەها ئێمەڕۆژنامەمان نەکردوە بەپێویستی ژیانمان کەواتەکۆی کۆمەلگە لێی بەرپرسیارە.
- ئایاهێرشەکانی دەسەڵات بۆسەر رۆژنامەنوسان پەیوەندی بەکاری رۆژنامەنوسانەوەهەیە کەپابەندی پیشەکانی خۆیان نابن،یان ئەوەدەسەڵاتە قبوڵی کاری ئەوان ناکات؟
لەراستیدا ئەوەلەترسی دەسەلاتەوەسەرچاوەی گرتوەلەوەی کاراستیەکان لەم رێگەیەوەئاشکرابن،ئەم  لەراستی ترسانە بەرسەوام وای لەدەسەڵات کردووە دەستی بەکورسێکەی خۆیەوەبگرێت.کەواتە هەرچۆنێک بێت دەیەوێت راستیەکان نەگات بەخەڵکی .بۆیە رۆژنامەنوس پێداگری دەکات ودەسەلات روبەروی دەبێتەوە.

- پێویستە جی بکرێت تاپەیوەندیەکی باش لەنێوان دەسەڵات وڕپژنامەنوسان دروست بکرێت؟
لەڕاستیدا شتیک نیە بەناوی پەیوەندی،چونکەڕۆژنامەنوس چاودێرە بەسەر دەسەلاتەوە، دەسەلاتیش ئەمەقبوڵناکات ڕاگەیاندن خۆی یەکێکە لەدەسەڵاتەکان کەدەسەلاتی چوارەمە بۆیەڕێکەوتنێک نیە لەنێوان دەسەڵاتەکان .
- ئایاڕاگەیاندن لەکوردستان بووەبەدەسەڵاتی چوارەم؟
نەخێرتەنیاچاودێرەزۆرجارئەوچاودێرەروبەروی هەرەشەوکوشتن ودەمکوت کردن دەبێتەوە،چونکەڕۆژنامەوانی کوردی تائێستا نەیتوانیوە وەزیرێک لەوەزیری بخات،نەیتوانیوەکەسێک بداتە دادگا تەنانەت نەیتوانیوە داکۆکی لەخوێنی قوربانیەکانی خۆشی بکات،لەبەرئەوە هێشتا نەیتوانیوە ڕۆڵی ئەودەسەڵاتە ببینێ.
-ئایاڕاگەیاندن لەکوردستان توانیویەتی ڕای گشتی دروست بکات؟
- نەخێرچونکەڕای گشتی تەنیا بەڕاگەیاندن دروست نابێت، بەڵکوبەهاوکاری ڕگەیاندن وسەندیکاپیشەییەکان وڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دروست دەبێت،ڕاگەیاندن هێشتا نەیتوانیوە ئەوپەیوەندیە دروست بکات،کەواتەکاتێ رای گشتی دروست دەبێت ئەم سێ لایەنە بتوانن خاڵکی ئاڕاستە بکەن،چونکەڕای گشتی ئەوەیە تۆڕەکۆمەڵایەتەیەکان پێکەوە ببەستنەوە.
- بەبۆچونی تۆڕاگەیاندنی سەربەخۆ هەیە لەکوردستان؟
-ئەوە پەیوەستە بەکارو پەیامەکانیان نەک ئەوەی سەربەچ لایەنێک بن ،واتەزۆرئاساییە ئەگەر حکومەت یارمەتی ڕاگەیاندنەکان بدات لەهەمان کاتدا ڕاگەیاندنی سەربەخۆ هەبێت ڕاگەیاندنی سەربەخۆ ئەوەیە وێنەکان وەک خۆی بگوازێتەوە، کەواتە سەربەخۆیی ڕاگەیاندنەکان  لەوەدایەلە پایەیامەکانیاندا سەرباخۆبن.



- لەکوردستاندا رۆژنامەوانی بووە بەپیشە؟
- نەخێر ڕۆژنامەوانی تائێستا نەبوە بەپیشەی سەرەکی تاوەکو وەکو هەرپیشەیەکیتر چاوی لێبکرێت چونکە تائێستا ڕۆژنامەنووس ناتوانێت تەنیا بەپیشەی ڕۆژنامەنووسی بژێت.
- تۆ پێتوایەڕۆژنامەنووسی کورد چی بکات تابگات بەئاستی ڕۆژنامەنوسانی دەرەوە؟            لێرەدا تێکەڵیەک هەیەچونکە دەبێت ڕۆژنامەوانی جیابکرێتەوەو دابەش بکرێت بەسەر ڕۆژنامەوانی نوسراو،بینراوو،بیستراو.ئەبێ راگەیاندن کاران بەپێی کارەکانیان لێک جیا بکرێنەوە کەئەمە کرا پاشان هەرکەسەو پەرە بە ئاستو لایەنی خۆی بدات.
- ڕۆڵی سەندێکای ڕۆژنامەنوسان چۆن دەبینی لەپاراستنی ڕۆژنامەنووسان، ئایا توانیویەتی بێلایەنی خۆی بپارێزێت؟
سەندێکای ڕۆژنامەنوسان بەتەوافقی دەزگا حزبیەکان هاتۆتە بوون،لەگەڵ ئەو هەموو هەوڵدانەی کردویەتی بۆپاراستنی  ڕۆژنامەنوسان دەکرێت کاری زۆر باشتر بکات بەڵام زۆرجار ناچارەچاوپۆشی بکات چونکە سەرچاوەی ماددی لەولایەنانەوەیە.ساندیکاجارێ ریک نیە تێکەڵیەکی زۆری تێدایە،کەواتەسەندیکا پێویسە سەرەتا خۆی ڕێک بخات پاشن دوای کێشەکانی ڕۆژنامەنوسان بکەوێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق