الجمعة، 29 يونيو 2012


زانکۆی سلێمانی
فاکەڵتی زمان وزانستەمرۆڤایەتیەکان
بەشی ڕاگەیاندن- ڕۆژنامە



ڕاپۆرتێک دەربارەی بیمەی بێکاری.
(بیمەی بێکاری چارەسەرکردنی بێکاری یان بێدەنگکردنی دەرچوان)




ئامادەکردنی
هەژارکەیفەشەریف


بیمەی بێکاری چارەسەرکردنی بێکاری یان بێدەنگکردنی دەرچوان
ڕاپۆرت:هەژارکەیفە
بیمەی بێکاری یەکێک بولەهەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو چارەسەرکردنی بێکاری وهەروەها دابینکردنی سەرچاوەیەک بۆبژێوی ژیانی ئەوڕێژەزۆرەی خوێندکاران کەساڵانە خوێندن تەواودەکەنو لەهیچ کەرتێکی گشتی یان تایبەت کاریان دەست ناکەوێت.بۆیە لەگەڵ دەرچونی ئەم بڕیارەدالەنێوان خوێندکاران وشارەزایانی بواری ئابووریدابۆچونی جیاوازی هێنایەئاراەوە،بەشێوەیەک هەندێکیان بەچارەسەرێکی باشیان دەزانی لەبەرامبەر ئەوڕێژەزۆرەی دەرچوان،هەندێکیشیان پێیان وایەبێکاری بەمشێوەیە چارەسەرناکرێت وبەڵکو ئەم شێوازە بێکاری شاراوە زیاتردەکات.
د.عیزەت سابرمامۆستای بەشی ئابوری زانکۆی سلێمانی پێیوایەبیمەی بێکاری نابێتەهۆی کەمبونەوەی بێکاری،چونکەئەوبیمەیەدەدرێتەئەوکەسانەی بێکارن لەوانەیەچانسی ئەوەیان بداتی زیاتر بەدوای کاردابگەڕێن یان بەهەموکارێک ڕازی نەبن یان حسابی خۆی دەکات ئەمڕۆدەرچویەکی کۆلیژەئەگەرکارنەکات سەدوپەنچاهەزاروەردەگرێت ئەگەرکاربکات زیاتر وەردەگرێت لەبەرئەوەهەتائەوسەدوپەنجاهەزارە وەربگرێت هەوڵدەدات بەدوای کاری باشتردا بگەڕێت، بەبروای ئەوشارەزایەی بواری ئابوری بێمەی بێکاری چارەسەری گونجاونیەبۆکەمبونەوەی بێکاری چونکەئەگەر بارودۆخی کوردەواری خۆمان لێک بدەینەوە دایک وباوک واجبەلەسەریان منداڵەکانیان بەخێوبکەن تائەوکاتەی مندالەکانیان خوێندن تەواودەکەن کەخوێندنیان تەواوکرد دایک وباوک بەمنداڵەکانیان دەڵێن ئیتردەبێت خۆتان بأێوی ژیانی خۆتان دابین بکەن بۆیەئەمەی حکومەت دەیکات بڕێک پارەی دیاریکراوەتاکو بێداهات نەبن،بۆچارەسەری گونجاوتربەبروای د.عیزەت ئەم پلانەجێبەجێ بکرێت بەڵام بەشێوەیەکی باشترچونکەئەم بێمەی بێکاریە کەدەدرێت بێبەرامبەرنیەهەروەکولەیاساکەدا هاتوەداڵێت دەورەت بۆدەکەینەوە ئەوماوەیەی بیمەکەت دەدەینێ فێری کارێکت دەکەین لەبازاڕداتائەوکاتەی چانسی بەدەستهێنانی کارت دەستدەکەوێت لەدوای ئەوەش هەرئیشێ هەبوو دەبێت پیی رازی بیت ،کەواتەچارەسەری ڕاستە‌قینەئەوەیە بیمەکەی بدەیتێ پاشان واجبێکیشی بدەیتە سەرشانداچونکەهیچ شتێ بێبەرامبەر نابێت بۆیەدەبێت تۆدەورەببینی تاشرەزایی لەکارێکداپەیدابکەیت کەشارەزایت لەکارێکدا پەیداکردکاری زۆرتردەبێت کەواتەدەبێت پلانەکان تۆکمەتر بکرێت بەیاسا بڕیاربدرێت ئەوکەسانەی لەکارێک زیاتریان هەیاکارەکانی تریان بدرێت بەوکەسانەی کەبێکارن لەلایەکی ترەوەجاری واهەیە بەدوای دەیان شارەزایدا دەگەڕێیت دەستت ناکەوێت لەولاشەوەسەدان هەزارکەس بێکارن بۆیەپێویستە هەریەکەی فێری شارەزاییەک بێت لەوکاتەداکارەکان بەباشی دەکرێت نرخەکانیش دادەبەزن وخەلکیش بەئاسانی کارەکانی دەڕوات کەواتە ئەمانەئەبێ هەموی بەپلانی باش دابڕیژی ئەوکاتە ئەوگەنجانەپێویستیان بەبیمەی بێکاری نابێت.
سەیوان عەلی دەرچوی بەشی مێژوودەلێت: بیمەی بێکاری زۆرباشەچونکەدەتوانێت پێداویستی گەنج دابین بکات یاخودتاڕادەیەک کێشەکانی کەمبکاتەوە،هەرچەندەلەوبڕوایەدایەکەبیمەی بێکاری ناتوانیت بێکاری نەهێڵێت بەڵکودەبێتەهۆی زیادبونی بێکاری چونکەوالەگەنج دەکات بەدوای کاردانەگەڕێت.
شاڵاوئیبراهیم کەبەشی جوگرافیای تەواو کردوە پێیوایە بیمەی بێکاری سودی خۆی هەیە بەڵام بەوشێوەیە نیەپێداویستیەکانمان پڕبکاتەوە،بۆیەپێموایەتاڕادەیەک بوەتەهۆی کەمبونەوەی بێکاری بەڵام نەیتوانیوە جێگای دامەزراندن بگرێتەوە.
ڕێبوارحەمیدکەدەرچوی بەشی عەربیەپێیوایەپێدانی بیمەی بيکاری بۆدەمکوتکردنی خوێندکارانەچونکەحکومەت ناتوانێ کاردابین بکات بۆدەرچوان دەیەوێت بەمڕێگایە بێدەنگیان بکات ،هەروەها گلەیی بڕی پارەکەدەکات کەلەگەڵ گرانی نرخ یەک ناگرێتەوە ئەمەسەرەڕای ئەوەی نابێتەهۆی کەمبونەوەی بێکاری،جگەلەوەی بڕوای وایەناتوانیت جێگای دامەزراندن بگرێتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق