السبت، 28 مايو 2011

ئەنجومەنی باڵای راگەیاندن

هەژارکیفە
ئەنجومەنی باڵای راگەیاندن لەزۆربەی وڵاتانی دنیادا هەن ،کەئەنجومەنێکی نا‌حکومی ڕۆژنامەنوسیە،بەنوێنەرایەتی رای گشی پەیڕەوی جۆرێک لەچاودێری پیشەیی و ئیتیکی دەکات ،هاوسەنگی لانێوان ڕۆژنامەنووسی ومافی تاکەکان ڕادەگرێت یان بەشێوەەکی ورد کارلەسەر سێ جومگەی سەرەکی دەکات؛چەسپاندنی ئازادی میدیا،پاراستنی پرەنسیپەکانی ئیتیکی پیشەیی ڕاگەیاندن،هەوڵدان بۆ بە پڕۆفیشناڵکردنی میدیا.

ــ بەڵام هەمو ئەمانە تالەواقیعد پراکتیک نەکرێت لەچوارچێوەی تیۆریدا دەمێنێتەوەئەمەش کەوتۆتە سەر فەلسەفەی پشت دامەزراندنی ئەم ئەنجومەنەوە،چونکە ئەوە سیستمە دیاری دەکات ئاخۆ وەها ئەنجونەنێک لەو وڵاتەدا دەتوانێت وەها ئەرکوڕۆڵێک ببینێت یان بەلای دیکەدا دەبرێت.

ــ ئەو فەلسەفانەی پشتگیری بیرۆکەی دامەزراندنی  ئەنجومەنی باڵای ڕاگەیاندن دەکەن جیاوازن،ئەگەرئەوسیستمە دیموکراسی بووئەوا ئامانجی دامەزراندنی ئەو ئەنجومەنەش بەشێوەیەکی بنچینەیی کارکردن دبیێت بۆپاراستنی ئازادی رۆژنامەنووسی وەستانەوە بەرامبەر هەموئەو ڕێوشوێنانەی کە ئامانجیان کۆتو بەند کردنی ئازادیە،بەڵام ئەگەر ئەوسیستمانە نادیموکراسیبون ئامانجی دامەزراندنی ئەم جۆرە ئەنجومەنانە چەسپاندنی دەسەڵاتە فەرماڕەواکان دەبێت لەئازادی ڕۆژنامەنووسیدا.

ــ کوردستانیش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ئەمرۆ راگەیاندن رۆلێکی گرنگی هەیە لەژیانی ڕۆژانەی خەلکی وئاراستەکردنیان، بۆیە چەند ساڵێکە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆو پسپۆڕانی بواری راگەیاندن لەکوردستان لەهەولی دروستکردنی ئەنجومەنی بالای ڕاگەیاندندان. بۆیە من پێم وایە ئەم ئەنجومەنەناتوانێت بە ئەرکی خۆی هەڵبسێت وکارلەسەر جومگە سەرەکیەکانی ئازادی ڕۆژنامونووسی بکات ،بەڵکو دەبێتە دەزگایەک کەشەرعیەت دەداتە دەسەڵات بۆسەرکوت کردنی ئازادی ڕۆژنامەنووسی، چونکە سەرکەوتنی ئەم ئەنجومەنەپەیوەستەپەیوەستە بەبونی سیستمێکی سیاسی دیموکراسی کەڕێزلەمافی تاکەکان بگیرێت ودەسەڵاتاکان لەیەکتری جیاکرابێتەوەویاساکان بەتەواوی پەیرەو بکرێت .بەڵام ئەمرۆ لەکوردستان دەسەڵاتەکان تێکەڵ بەیەکتری بوونو یاساکان پێشێل دەکرێت وڕۆژنامەنوسان سەرکوت دەکرێن وسوکایەتیان پێدەکرێت ودەکوژرێن . باتایبەت کەلەپرۆژە یاساکەدا هاتوە کەنۆ ئەندامەکەی لەلایەن هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمەوەدیاری دەکرێن ئیترئەو ئنجومەنە چۆن دەتوانێت ڕۆلی ئیجابی خۆی ببینێت .

ـ لێرەدا پرسیارێک دێتە پێش کەسەندیکای ڕۆژنامانوسان کەسەندیکایەکی ڕۆژنامەنووسی بەناوسەربەخۆیەنەتوانێت هاوسەنگی لەنێوان رۆژنامەنووسان ومافی تاکەکان ڕابگرێت ئایە ئەم ئەنجومەنە چۆن دەتوانێت ئەم هاوسەنگیە رابگرێت کەلەهەناوی دەسەڵاتەوە دەرچوبێت، لەکاتێکدا زۆربەی پێشیلکاریەکان لەلایەن دەسەڵاتەوە بەرامبەرمیدیای ئازاد دەکرێت .
ـ بۆیەبەبڕوای من ئەم ئەنجومەنەناتوانێت ئامانجاکانی خۆی بهێنێتە دی بەڵکو بەدامەزراندنی ئەم ئەنجومەنە هۆکارێک دەدەینە دەسەڵات بۆسەرکوتکردنی میدیای ئازادو ئازادی ڕۆژنامەنوسی.


  

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق