السبت، 28 مايو 2011

جوانیەکان مەشێوێنن

جوانیەکان مەشێوێنن

زۆرن ئەوناوچانەی كوردستان كەهەركەناویاندێنیت ئەواوێنەی قوربانیەك یان ئازایەتیەك دێتەبەرچاومان  ، چەمچەمالیش یەكێكەلەوناوچانەی كوردستان هەركەناوی دەكەوێتەبەرگوێمان ئەواوێنەی ئەنفال و قوربانیدانمان دەهاتەبەرچاو،وێنەی ئەوژنەڕەشپۆشەخۆڕٍاگرانەی كەبەیادی گەرانەوەی ئازیزانیان تەمەنی خۆیان بەسەربر   ، سەردەمانێك كەناوی ئەم شارەمان دەبیست ئەواوێنەی جوامێری ئازایەتی گەرمیانیەكانمان دەكەوتەوەبیر .بۆیەكە یەكێ‌ پرسیاری لێدەكردین ئەوازۆربەسەربەرزانەوە دەمان وت ئێمەچەمچەمالین .بەڵام بەداخەوە ئەمرۆ ئەوشارە بەهۆی هەندێ كەسانی گێرەشێوێنەوەخەریكەناووناوبانگی ئەم شارەلەكەداردەكرێت، هەرڕۆژەوتاوانێكی قێزەونی تێدائەنجام دەدرێت بەبێ ئەوەی بیرلەناووناوبانگی ئەم شارەبكرێتەوە.بەڵام ئەوەی بەلای ئێمەی چەمچەمالیەوە زیاترجێگەی بێزاریەخەڵكانیكی دەرەوەی ئەم شارەبەشێوەیەك باسە ئەم شارەدەكەن بەبێ‌ ئەوەی هیچ زانیاریەكیان دەربارەی ئەم شارەهەبێت،تەنانەت هەندێكیان ڕەنگەتەنیالەشاشەی تەلەفزیۆنەكانەوە ئەم شارەی بینیبێت یان تەنها ناوی بیستبێت.بۆیەكاتی كەپرسیاری شەێنەكەمان لێدەكەن دەڵێین چەمچەماڵین ئەوا یەكسەروێنەی كوشتن و برین دەدەن بەچاومانداخێرالێمان دوردەكەونەوەبەبێ‌ ئەوەی بیربكەنەوەو تێبگەن كە ئەو تاوانانەی كەلەم شارەدادەكرێت ئەواهەندێ‌ خەڵكی نەفس نزمن نەك هەمووچەمچەماڵیەكان .بەداخەوەتەنانەت وای لێهاتوەئەگەریەكێ‌ لەم شارەدا بەمەرگی خواش بمرێت ئەوابۆبەیانی دەیدەن بەچاوماندا ،بۆیەئەگەریەكێ‌ لەم شارە بەهەرڕوداوی بمرێت ، ئەوا بەهۆی تانەوتوانجی كەسانی دەرەوەی ئەم شارەئێمەی  چەمچەماڵی ڕۆژی دەیان جار دەمرین وزیندودەبینەوە، بۆیەئەم جۆرەكەسانەكەدەمانبینن ئەواجارێ‌ پرسیاری ژمارەی كوژراوبرینداری شارمان لێدەكەن، بەبێ‌ ئەوەی هیچ زانیاریەكیان هەبێ‌ وبزانن كێن ئەوانەی كاری ناشرین دەكەن ،ئایادەكرێ‌ كەسێ‌ لەم شارەدا تاوانێ‌ بكات هەموو شارەكەی پێوەبسوتێ‌ ؟بۆمەگەرلەناوچەكانی تری هەرێم كەس ناكوژرێ‌ ونامرێت.كەس هێرشی ناكرێتەسەردەتوانین بڵێین كەئەوڕووداوانەی لەم شارەداڕوودەدەن تاڕادەیەك زیاترن لەچاوناوچەكانی تری هەرێم بەڵام دەكرێ‌ بەهۆی چەندكەسانێكەوە ناوناوبانگی ئەم شارەلەكەداربكرێت ،هەرچی كرداری خراپەبیدەین بەپاڵ كەسانی ئەم شارە.
بۆیەدەڵێم ئەوەچەمچەماڵیەكان نین كەحەزیان لەكوشتن وبڕین بێت ئەوەجۆرەكەسانێكن كەهەست بە بەر پرسیاریەتی بەرامبەر وڵات وشاروناوچەكەیان وتەنانەت خێزانەكانیشیان ناكەن ئەم جۆرەكەسانەش تەنیا لە چەمچەماڵ نین بەڵكولەهەمووجیگایەكداهەن ئەم جۆرەكەسانە لەهەرشاروشارۆچكەیەك بن ئەگەرڕێگریان لێنەكرێت ئەواكاری قێزەونی خۆیان دەكەن



هەژاركیفە /خوێندكاری قۆناغی دووەمی بەشی ڕاگەباندن /زانكۆی صەلاحەدین
Hazhar_ka@yahoo,com

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق