الجمعة، 27 مايو 2011

چەتە ئەلیکترۆنیەکان

                                                                               
لەڕۆژگاری ئەمڕۆدائینتەرنێت و كۆمپیوتەر بوەتە پێویستیەكی ژیان بەرادەیەك كەم كەس هەیە كەئەم خزمەتگوزاریە بەكارنەهێنێت .بۆیەلەگەڵ پەیدابونی كۆمپیوتەو ئینتەرنێت جۆرە كەسانێك پەیدابوون بۆدروست كردنی گرفت بۆئەم خزمەتگوزاریە ,ئەم جۆرەكەسانەش كەسانی ئاساین وەكو ئێمە ,لەئەنجامی زۆری شارەزایی لەئینتەرنێت وكۆمپیوتەربۆمەبەستی جیاجیا توانیان ئەم گرفتانە لەژێرناوی (هاككەرز.كراكەرز.ڤایرۆس)دروست بكەن.بۆیەئەمڕۆئەم جۆرە كەسانەبە (چەتەئەلیكترۆنیەكان)ناسراون بەكارهینەرانی كۆمپیوتەرو ئینتەرنێتیان توشی گرفت كردووە بۆیە لەم ڕاپۆرتەداهەوڵ دەدەم بەكور                                     

هاكەرز:لەزمانی كۆمپیوتەرو ئینتەرنێتدابەكەسانی چەتەوتێكدەردەوترێت .
هاكەرز:هاكەرز ئەووشەیەیە,كەخەڵكی بەتایبەت بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت لێی دەترسن,ئەوان دەیانەوێت خۆیان لەوكابوسەبپارێزن وبەرۆكیان پێ‌ نەگرێت .
- هاكەرز ئەوكەسەیەكەشارەزاییەكی زۆری لەبەرنامەسازی وسیستەمەنوێیەكانی كارپێكردنی كۆمپیوتەروتۆڕەكانداهەیە ,ئەوكەسەیە كەدەتوانێت بەرنامە دروست بكات شی بكاتەوەهەروەها بەخێرایی سیستمی كارلێكردن دروست بكات .
هاكەرەكان كەسانێكی ئاساین وەك ئێمە,بەڵام شارەزایی لەڕادەبەدەریان لەكۆمپیوتەرو پەردە هەڵماڵین لەسەر زۆرنهێنی كۆمپیوتەروئینتەرنێت لەكەسانیتر جیادەكرینەوە .
- بەگشتی چەتەكانی ئینتەرنێت بەسەرسێ‌ جۆردا پۆلێن دەكرێن:
جۆری یەكەم :هاكەرزhackers ئەمانە پسپۆڕن لەتۆڕەكانی كۆمپیوتەرو كاریان وێرانكردن وزینە
جۆری دووەم :كراكەرزcrackrsئەمانە بایەخ دەدەن بەشكانی پاسۆردی بەرنامەكان ,لەڕێگەی بەرنامەی (crack)ەوە .
جۆری سێهەم :دروستكارانی ڤایرۆس.
- هاكەرزەكان لەڕێگای ناردنی كاری زۆربۆپەرە هەڵدەرەوە لەهەمان كاتدا لەسایتێكی دیاریكراودا,بەوەی بەونامەوداواكاریانە یان سیرڤەرەكەپڕدەكەن,ئەوسایتەش ناتوانێت ئەوهەمو داواكاریە جێ‌بەجێبكانت لەئاكامدائیدی سایتەكە كارناكات وێران دەبێت ,ئەم بارەبەسەرزۆرسایتداهاتوە ,لەوانە لەسەرەتای ساڵی 2000داسایتی yahooكەبەناوبانگترین سایتی پرخزمەتگوزاریە لەكاركەوت ,ئەم حاڵەتە پاش ئەو هەوڵەهات ,كەژمارەیەكی زۆرهاكەرز لەسەرانسەری جبهاندالەیەك كاتدا داواكاری پەڕەهەڵدانەوەیان لەyahooداكرد,لەمەدا سیرڤەری ئەوسایتە نەیتوانی داواكاری ئەوهەمو كەسە فەراهەم بكات سایتەكە بۆهەمان بكاتەوەو پەكی كەوت
لەلایەكەترەوە زۆرجاروێرانكردنی تۆڕی ئینتەرنێت بەهۆی ناردنی داواكاریەكی زۆری پۆستی لەرٍدەبەدەرڕودەدات ,كەبەپۆستی بۆمبی mailbombsدەناسرێت.
هاكەرەكان دەچنەناوسایتی شفرەدارەكان ,یان سایتەكانی تایبەت بەكڕین و فرۆشتن,ئەمەش لەڕێگەی شكاندنی پاسۆردەكان,ئەنجام دەدرێت ,كەهاكەرەكان ژمارەیەكی زۆروشەی نهێنی تاقیی دەكەنەوە ,جاری واهەیە دەگاتە ملوێنەهاوشەی هەرەمەكی وئیدی دەچنە ناوسایت ,یان كۆمپیوتەرەكان وئەوەی دەیانەوێ‌ ئەنجامە دەدەن .
زۆرجارلەوڕێگەیەوە دۆسیەی ئەوكۆمپیوتەرانە كۆپی دەكات یان شوێنەكانی دەگۆڕن دەیسڕنەوەونوسخەی خۆیانی لێدەبەن .وەكو:ئەوهێرشەی كەهاكەرەكان بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نوت كردیانەسەرسایتی ڕێكخراوی ئۆپیك وبەچەند دەستەواژەیەك هێرشیان كردەسەرڕێكخراوی ناوبراو .
چۆن هاكەركان دەچنەناوكۆمپیوتەرەكەت؟
لەڕێگەی بەرنامەی جۆروجۆرەوە لەوانە وەكو بەرنامەی ناسراوsuniffers,كەلەتوانایدایە هەمووزانیاریە پێویستتەكان كۆبكاتەوە بۆشكاندنی پاسۆرد,بەزۆری ئەم كارە بەسەردامەزراوە زەبەلا ح گرنگەكاندادێت ,یاخودزۆرجارلەكاتی (chat)كر
دندادۆسییەك لەكەسێكی نەناسراووەردەگرێًت
چۆن دەزانی كۆمپیوتەرەكەت لەژێرڕكێفی هاكەرزدایە؟
1- تێبینی دەكەیت شوێنی دۆسیەكانت گۆڕاوە
2- هەست بەوە دەكەیت لەكاتی بەكارهێنانی كۆمپیوتەردا كەسێكی ترماوسەكە دەجوڵینێ‌ بەبێ‌ ئەوەی تۆدەستكاری بكەیت .
لەم كاتەداتۆئەوەت لەسەرە كۆمپیوتەرەكەت بكوژێنیتەوەهاكەرزلێت دوردەكەونەوە ,خاڵێكی تری گرنگ ئەوەیە لەكاتی چاتكردندادۆسیەلەكەسانی نەناسراو وەرمەگرەو مەیكەرەوە .
كراكەرز
جۆرێكن لەهاكەرز ,پسپۆڕن لەشكاندنە شیفرەی بەرنامەكان,زۆربەرنامە هەیە وشەی نهێنی هەیە ,كراكەرەكان ئەوشیفرەیە دەشكێنن بەمەبەستی كۆپی كردنی بەرنامەكان فرۆشتنیان بەهەرزانترین نرخ ,ئەمڕۆئەم حاڵەتە لەسەرانسەری جیهاندا بەتایبەت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەربڵاوە .
دروست كارانی ڤایرۆس 
ڤایرۆس بەرنامەیەكی تێكدەرە ,هیچ سودێی لێ‌ نابینرێت جگەلی زیانی گەورە بۆكۆمپیوتەرڤایرۆسەكان جۆراوجۆرن بەپێی مەترسیداری وكاریگەریان جیاجیان ,یاخودكۆمپیوتەرلەكاردەخەن یان دۆسیەكانی تێكدەدەن یان میمۆری.
خۆپاراستن لەڤایرۆس:بەدابەزاندنی چەندبەرنامەیەكی دژە ڤایرۆس ,دەتوانیت خوتلەڤایرۆسەكان بپارێزیت .
میژووی هاكەرز
ئەودەمانەی هێشتائامیری كۆمپیوتەر لەئارادانەبوو,چەندكۆمپانیایەكی تەلەفۆن هەبوو ,كەبەیەكەم شوێنی دەركەوتنی ئەوانەی بەهاكەرزدەناسرێن دادەنرێن كاری هاكەرەكان لەودومانەدا بەتایبەتی لەساڵی 1878لەئەمریكاو لەیەكێك لەكۆمپانیاكانی تەلەفۆنی ناوخۆیدا,كەزۆربەی كارگەران پێكهاتبون لەلاوان دەیانویست زانیاری زۆرتر لەسەرئەم تەكنیكەوەربگرن ,كەڕێڕەوی مێژووی گۆڕی ئەولاوانە گوێیان لەو قسانە دەگرت كەلەدامەزراوەكەدادەكرا هەروەهازۆربەی جارهێڵی تەلەفونیان دەگۆڕی ,بۆنمونە تەلەفونێك بۆ(ئاری) دەكرا كەچی دەگەیشتە( ئازاد)هەموو ئەم كارانەش لەپێناوی رابواردن وفیربونی زیاترەوە سەرچاوەی گرتبوو,هەرئەمەش وای لەكۆمپانیكەكرد پەنابەریًتە بەر گۆرینی كارمەندەكان .
لەشەستەكانی سەدەی ڕابدووداهاكەرز هاتەئارا.هاكەرەكان بەرنامەسازی زیرەك وپاڵەوان بوون ,لەوكاتەدا هاكەرز ئەوكەسەبوو ,كەخێراترین بەرنامەی دروست دەكرد( دینیس رێچی ,كین تۆمیسۆن)ناسراوترین هاكەرزن .ساڵی1981كۆمپانیای  IBMی ناودارئامێرێكی داهێنابەناوی كۆمپیوتەری كەسی ئەم ئامێرە بەقەبارەبچەكەكەی و ئاسانی بەكارهێنانەكەی لەهەرجێگەیەكدابێ‌ جیادەكرایەوە بۆیەهاكەرەكان لەوماوەیەدا دەستبان دایەكاری ڕاستەقبنە بۆزانینە چۆنیەتی كاركردنی ئەم ئامیرەو چۆنێتی وێرانكردنی .سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی هاكەركان دەگەڕێتەوە بۆساڵی1984,ئەوكاتەی كەسێك بەناوی(لیكس لۆسەر)هاتە مەیدان وكۆمەڵیەكی بەناوە (LOD)ەوە دانا,كەئاماژەیە بۆكۆمەڵەهاكەرزێكی ئارەزو موند ,ئەمانە چەتەییان بەسەرئامێرەكانی یەكتریەوە دەكرد.بەزیرەكترین هاكەرزی ئەوماوەیە ئاماژە دەكران ،تائەوساتەی كۆمەڵێكی تربەناوی (MOD)بەڕێبەرایەتی (ڤیبەر)ناویك دەركەوتن بونە ڕكابەری كۆمەڵەی ((LOD
بەرنامەی net bus))بۆكاری چەتەیی لەسەرئینتەرنێت.
یەكیكە لەوبەرنامانەی هاككەرزەكان بەكاری دەهێنن بۆبڕینی سایتەكان ,بەهۆی ئەم بەرنامەیەوە هاكەرەكان چەندین سایتی كۆمپانیاقەبەكان وەك  yahho-cnn –amazon یان بڕیوە.
-هاككەرزەكان لەڕێگای بەرنامەی((net busچ جۆرە كارێك دەكەن ؟
دۆسیەكانت دەسڕێتەوەودۆسیەی وادەخاتە كۆمپیوتەرەكەتەوە ,بەپێی ئارەزوی خۆی بەڕێوەی دەبات2-هەرچی لەسەرشاشەكەتدایە دیتەسەرشاشەكەی ئەو3- سیخوڕی لەسەركیبۆردەكەت دەكات بەم جۆرەش وشەی نهێنیەكەت كەشف دەكات 4- گوێ‌ لەو مۆسیقاو دەنگانە دەگرێت كەتۆ لەسەر كۆمپیوتەرەكەت گوێ لێدەگریت5- ئەوسایتەی دەیەوێت بۆت دەخاتە سەرشاشە 6- ئەوبەرنامانەجێبەجێ‌ دەكات كەلەسەر كۆمپیوتەرەكەت پێویستیەتی 7- كارپێكردنی كۆمپیوتەرەكە رٍادەگرێت 8- دوگمەی ماوسەكەت دەگۆرێت رٍاست بۆچەپ چەپ بۆڕاست 9- كۆنتڕۆڵی جوڵەی ماوسەكەت دەكات 10- بەرنامەكراوەكانت دادەخات.......هتد.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق