السبت، 28 مايو 2011

ئەرکومەفەکانی رٶژنامەنوس

مافەكانی ڕۆژنامەنوس
لەبەرئەوڕۆڵەگرنگەی كەڕۆژنامەنوس لەناوكۆمەڵداوەك دەسەڵاتیكی جەماوەری وچاودێربەسەركاروبارەكانی حكوومەت لەوڵاتەدیموكراتەكان دەیبینێ‌ ,بۆیەیاسادانەران لەوڵاتاندابۆئاسانكاری ئیش وكارەكانی ڕۆژنامەنوسان بایەخێكی زۆریان بەڕۆژنامەنوسان ومافەكانیان داوە.
لەڕاستیداسروشتی پیشەی ڕۆژنامەگەری وایكردووە كەڕۆژنامەنوس هەمییشە هەندێ‌ مافی لەهاوڵاتیان زیاتربێت.سەرەڕای ئەومافانەی كەڕۆژنامەنوس وەكومرۆڤیكی ئەندام لەكۆمەڵگەداهەیەتی ,یان وەكوهاوڵاتیەك بۆی دەستەبەركراوە.لەهەمووڵاتیكدالەڕێگای ئەویسایانەی كەكاروبارەكانی ڕۆژنامەگەری ڕێك دەخەن ,ماف بۆڕۆژنامەنوسان دەستەبەردەكرێت.ئەومافانەش,بەشێوەیەكی گشتی جیاوازیان هەیە لەمافی هاوڵاتیانی ترچونكە سروشتی پیشەی ڕۆژنامەگەری دەیان سەپێنێ‌ ڕۆژنامەنوس ناتوانێ‌ وازیان لێبێنێت.
لیرەدالەبەرڕۆشنایی یاسای ڕۆژنامەگەری كوردستان ژمارە(35)ی ساڵی (2008)تیشك دەخەمەسەرگرنگتیرن ئەومافانە
یاسای ڕۆژنامەگەری كوردستان ژمارە(35)ی ساڵی(2008)لەبەشی چوارەم (ماف وئیمتیازەكانی ڕۆژنامەنوس)مادەی حەوتەمی تەرخانكردوەبۆمافەكانی ڕۆژنامەنوس.بەم شێوەیەی خوارەوەڕیزبەندی كردون.
1- ڕۆژنامەنوس سەربەخۆیەلەبەجێهێنانی ئەركەپیشەییەكەی هیچ دەسەڵاتێكی بەسەرەوەنیە جگەلەدەسەڵاتی یاسا.
2- نابێ‌ ئەوڕاوبۆچونەی كەلەلای ڕۆژنامەنوس دەردەچێ‌ ,یان ئەوزانیاریانەی كەبڵاویان دەكاتەوەببنەهۆی تیكدانی باری ژیانی یان زیان بەخۆی ومافەكانی بگەیەنێ‌.
3- ڕۆژنامەنوس مافی ئەوەی هەیە سەرچاوەی زانیاریەكانی ئاشكرانەكات تەنیابەبڕیاری دادوەرنەبێ‌.
4- ڕۆژنامەنوس مافی ئامادەبونی لەكونگرەوچالاكیەگشتیەكاندا هەیە.
5- هەركەسێك بەهۆی كارەكەیەوە سوكایەتی بەڕۆژنامەنوس بكات,یان دەستدرێژی بكاتەسەرئەواهەمان ئەوسزایەدیگرێتەوەكەبۆدەستدرێژیكردنەسەرفەرمانبەبرێك لەكاتی بەجێهێنانی ئەركەكانی دانراوە.
6- ئەگەرگۆڕانكاریەكی بنەرەتی لەسیاسەتی ئەوڕۆژنامەیەڕویداكەڕۆژنامەنوسەكەكاریتێدادەكات یان بارودۆخی گرێبەستەكەی گۆڕاڕۆژنامەنوس بۆی هەیەئەوگریبەستە یەك لایەنە هەڵبوەشێنێتەوەبەنرجێك.(30)سی ڕۆژپێش ئەو هەڵوەشاندنەوەیەئاگاداری ڕۆژنامەكەبكاتەوە,بی ئەوەی مافی ڕۆژنامەنوسەكە لەقەرەبوكردنەوەبفەوتێ‌ .
7- پێویستەدەزگاكانی ڕۆژنامەگەری وبەڕێوەبەرایەتی ڕۆژنامەكان پابەندی هەموئەومافانەبن كەلەیاسابەركارەكان گرێبەستی پەسەندكراولەلایەن سەندیكای ڕۆژنامەنوسان بۆڕۆژنامەنوسان دیاریكراون.
8- لەباریكدائەگەرڕۆژنامەنوس هەموومۆڵتەئاسایەكانی,یان هەندیكیانی دوای ساڵی دارایی وەرنەگرتبو ,ئەوائەوپارەیەی پێدەدرێ‌ كەدەیكەوێ‌ بەمەرجێك لەموچەی مانگێكی زیاترنەبێ‌.
9- لەكاتی توشبونی ڕۆژنامەنوس بەنۆخۆشی پێكان لەكاتی ڕاپەڕاندنی ئەركەكەی,یان لەپێناوئەودەزگاڕاگەیاندنەی كەكاری تێدادەكات,خەرجی چارەسەركردنی دەكەوێتەئەستۆ.
10- ئەگەرڕۆژنامەنوس لەڕۆژانی پشوی فەرمیداكاری كرد,پێویستەئەودەزگاڕۆژنامەگەریەی كاری تێدادەكاتە قەرەبوی ماددی ئەوڕۆژانەی بكاتەوە بەبڕی كریی دوڕۆژبۆهەرڕۆژێك .
- ئەگەربمانەوێت ئەم یاسایە بەراوردبكەین بەیاسای چاپەمەنی هەرێمی كوردستان كەساڵی (1993)دەرچووە,یاسایەكی زۆرپیپَشكەوتوە دەتوانم بڵێم هەنگاوێكەبەرەوپێشەوە,چونكە ئەومافانەی لەم یاسایەدابەڕۆژنامەنوسان دراوە لەیاسای چاپەمەنیەكانی كوردستان بونی نەبوەبەڵام لەیاسای ڕۆژنامەگەری ژمارە(35)ی ساڵی (2008)ئەومافانەچەسپاوە .
هەروەهالەمیانی بەراوردكردنی یاسای ڕۆژنامەگەری كوردستان ویاسای(مصری,لوبنانی,.فەرەنسی)بۆمان دەردەكەوێت كەمافی وەرگرتنی زانیاری وهەواڵەكان لەدەزگاحكومی وناحكومیەكان مافی وەرگرتنی وەڵامی ئەوپرسیارانەی كەئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێت هەروەهامافی پاراستنی نهێنی سەرچاوەی زانیاریەكان بۆڕۆژنامەنوس گرنگترین ئەومافانەن كەپێویستە بۆڕۆژنامەنوسانە دەستەبەربكرێن.


ئەركەكانی ڕۆژنامەنوس
لەودەوڵەتانەداكەپەیرەوی دیموكراسیەت دەكرێت وتیایاندامافیمرۆڤ ودیموكراسیەت بەرقەرارە یاساش سەروەرە,ڕۆژنامەنوس ڕۆڵێكی گرنگ لەوروژاندنی رای گشتی  وچاودیریكردنی چالاكیەكانی حكوومەت وپیشكەشكردنی زانیاری بەكۆمەڵانی خەڵك دەبینێ‌ جابۆیەلەبەرامبەری ئەمەدا دەبێ‌ لەممارەسەكردنی كارەكانیانداپابەندی كۆمەڵێ‌ پێوەری یاسایی وسیستمی بن .لەكاتێكدائیمڕۆلەڕوی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیاوە جیهان لەگۆڕانێكی زۆرخیرادایە وەرگرتن و بڵاوكردنەوەی زانیاریەكانیش لەتۆڕی ئینتەرنێت بەشێوەیەكی خێراوبەربڵاودەخوازێت كەڕۆژنامەنوسان لەهەمووكاتێك زیاتربەوپەڕی هەستكرد بەبەرپرسیاریەتی ئەخلاق ویاساییەوە بەكارەكانیان هەستن.ئەمەش خۆی لەخۆیدا,وادەخوازێ‌ كەڕۆژنامەنوس نەك تەنها پابەند یاساوڕێسای دەوڵەتەكەی خۆی بێت,بەڵكو پابەندی بنەماوپرەنسیپەكانی مافی مرۆپ وئەخلاقی پیشەكەی خۆشی بێت.
سەبارەت بەبنەماو پرەنسیبەكانی مافی مرۆڤ, ئەوەندەی پەیوەندیان بەئەرك و پابەندیەكانی ڕۆژنامەنوسانەوە هەیە ,دەتوانین بگەڕێینەوە بۆدەقی ماددە(12)ی جاڕنامەی جیهانی مافەكانی مرۆڤ كەلەم ڕووەوەبنچینەیەكی گشتی داڕشتوەو دەڵێ‌((نابێ‌ زیانی تایبەتی و خێزان ومنداڵ ونامەگۆڕینەوەی هیچ كەسێك بخرێتەبەر دەست تێوەردانێكی هەڕەمەكی ناووناوبانگیشی بزڕێت وهەموكەسێك مافی ئەوەی هەیە كەیاسالەودەست تێوەردان هێرشانە بیپارێزێت ))
لێرەدالەبەرڕۆشنایی یاسای ڕۆژنامەگەری كوردستان ژمارە(35)ساڵی (2008)تیشك دەخەمەسەرگرنگترین ئەوئەركانە
یاسای ڕۆژنامەگەری كوردستان ژمارە (35)ساڵی (2008)ئەركەكانی ڕۆژنامەنوسی لەبەشی (پێجەم)ماددەی (نۆیەم)بڕگەی (یەكەم)دیاریكردووە .ئەمەش دەقەكەیەتی .
1- چاندنی تۆوی ڕق وكینەو لبێكترازاندی پێكهاتەكانی كۆمەڵ.
2- سوكایەتی كردن بەبیروباوەڕورێ‌ وڕەسمەئاینیەكان
3- سوكایەتیكردن بەسیمبول وپیرۆزیەكانی هەرئاین وئاینزانێك ولەكەداركردیان
4- هەربابەەتێك پەیوەندیبەنهێنیەكان ژیانی تایبەتی تاكەوە هەبی َ,هەرچەند ڕاستیش بێ‌ ,بەڵام بڵاوكردنەوەی ببێتە هۆی لەكەداربونی .
5- جنێودان وتوانجی ناڕِەواو ناوزڕِاندن .
6- هەربابەتێك زیا بەڕێكاری لێكۆڵینەوەی دادوەری بگەیەنێ‌ تەنیامەگەردادگا ڕێگا بەلێكۆڵینەوەی دابێ‌.
7- پێشێلكردنی پرەنسیپەكانی بەڵیننامەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی.
- یاسا دانەری میسری و لوبنانی و فەڕنسی بەپێچەوانەی یاسادانەری كوردستانی
لەجایاتی ئەوەی ئەوئەركو پابەندیانەی ڕۆژنامەنوسان لەمادەیەكی سە ربە خۆدا ڕیزبكەن ,هەریە كەیان لەبەشێكدا بەچەند مادەیەك لەمیانی دەستنیشان كردنی تاوانەكانی ڕۆژنامەگەری سزاكانی دا ئاماژەیان پێكردووە.
- یاسادانەری میسری ,لەیاسای ڕیكخستنی ڕۆژنامەگەری (96)ساڵی (1996)لەژێرناونیشانی (ئەركەكانی ڕۆژنامەنوسان)لەمیانەی دیاری كردنی ئەوكردارانەی كەبەتاوانی ڕۆژنامەگەری دادەنی لەگەڵ سزاكانیان لەمادەی (18)تاكومادەی (34)بۆئەو مەبەستە تەرخانكراوە .
- بەڵام یاسادانەری لوبنانی ,لەیاسای چاپەمەنی ساڵی (1962)هەمواركراودا,لەبابی یەكمدالەژێرناونیشانی ,,تاوانەكانی ڕۆژنامەگەریداحەوت بەشی بۆدەست نیشان كردنی ئەوئەركانە لەگەڵ سزاكانیان لەماددەی (1)ەوە تاماددەی (25)تەرخانكردوە .
- هەروەهایاسادانەرفەرەنسی ,لەیاسای ڕۆژنامەگەری ساڵی (1881)ی هەمواركراوی بابی چوارەم لەژێرناویشانی (ئەوكەتن وگەورەكەتنانەی لەڕێگای ڕۆژنامەگەری یان هەرهۆكارێكی تری بڵاوكردنەوەدەكرێن)كەلەپێنج فەسڵ پێك دێت لەماددەی(23)وەتاكوماددەی(41)ی بۆئەوئەرك وپابەندی وسزایاساییانە تەرخانكراوە.
-لەحاڵەتی لادانی ڕۆژنامەنوس لەهەریەك لەم ئەرك وبەرپرسیارەتیە,ئەواسزابۆڕۆژنامەنوسان دیاریكراوە.بۆیە هەریەك لەم یاسایانە بەشێوازی جۆراوجۆرحوكمەكانی بەرپرسییارەتی تاوانكاری ڕۆژنامەنوسی دیاریكردوە .كەدەتوانم بەم شێوەیە بەراوردی بكەم.
یاسای رۆژنامەگەری كوردستان حوكمەكانی سزادان ولادان لەبەرپرسیارەتی ڕۆژنامەنوسانی پەپێی هەمان یاسای دەست نیشان كردوە ,واتەبەبێ‌ گەڕانەوە بۆیاسای تاوانەكان دەتوانین ئەمەش بەخاڵێكی گرنگ وپێشكەوتنی یاساكەی دابنێین
بەڵام یاسای ڕۆژنامەگەری كوردی بەهەمان شێوەی یاسای میسری ولوبنانی پەیڕەوی تیۆری (بەرپرسیارەتی هاوبەش)ی كردووە,چونكەلەیاسای ڕۆژنامەگەری كوردستان  ماددەی(نۆیەم)بڕگەی یەكەم ڕۆژنامەنوس وسەرنوسەربەبڕی (1-5)ملیون دیناروڕۆژنامەی بڵاوكەرەوەبەبڕی(20.5) ملیۆن دینارسزادەدات,هەروەهایاسای ڕۆژنامەگەری میسری ولوبنانی بەپێی ماددەی (195-196-197)ی میسری حوكمەكانی بەرپرسیارەتی تاوانكاری لەتاوانەكانی ڕۆژنامەگەری ڕێكخستووە.ماددەی (26)مەرسومی یاسایی ژمارە(104)ی ساڵی (1977)لوبنانی بەرپرسیرەتی تاوانكاری لەتاوانەكانی ڕۆَنامەگەری ڕێكخستووە .
ئەمەجگەلەوەی لەم دووڵاتەحوكمەكانی سزادان بەپێی یاسای سزادان دەسەپێنرێت بەسەرڕۆژنامەنوسان.
- بەڵام یاسای فەرەنسی لەماددەی (42-43)یاسای ڕۆژنامەگەری ساڵی (1881)هەمواركراودا حوكمەكانی بەرپرسیارەتی تاوانكاری تاوانەكانی ڕۆژنامەگەری ڕێكخستوە بەبێ‌ گەڕانەوە بۆیاسی تاوانەكان ,هەروەهالەم یاسایەداپەیڕەوی تیۆری (بەرپرسیارەتی پۆلێنكراو)كراوە.
- واتەئەوكەسەی لەپۆلی پێشەوەدێت ئەگەرزانراكێیە,بەسیفەتی ئەنجامدەری بنەڕەتی بەرپرسیاردەبێت ئەوانی تریش بەسیفەتی شەریك بەرپرسیاردەبن.بەڵام ئەگەرنەزانرائەوكەسەكێیە ,ئەوكاتە ئەوكەسەی لەپۆلی دوای ئەودێت ,بەسیفەتی ئەنجام دەری بنەڕەتی بەرپرسیاردەبێت و,ئەوانی تریش بەسیفەتی شەریك بەرپرسیاردەبن بەم شێوەیە تادەگاتەئەوكەسانەی كەلەپۆلی دواوە ناویان هاتووە .




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق